پایتەخت

سەرەڕای ئاگربەست ئیسرائیل زیاتر لە 25 فەڵەستینی لە غەززە کوشت

سەرەڕای ئاگربەست ئیسرائیل زیاتر لە 25 فەڵەستینی لە غەززە کوشت
وێنەی کەسوکاری یەکێک لە قوربانییەکان
کورتە

ئیسرائیل و حەماس یەکتری بە شکاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکەن و لەم نێوەندەدا ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی فەڵەستینی غەززە بوونە قوربانی

ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکردنە سەر کەرتی غەززە و لە ماوەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست تا ئێستا زیاتر لە 300 کەسی کوشتووە.

واشنتن پۆست بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی کردە سەر کەرتی غەززە و بە گوێرەی زانیاری وەزارەتی تەندروستی کەرتەکە، زیاتر لە 25 کەس کوژران و چەندانی دیکەش بریندار بوون.

هێرشەکان لانی کەم دوو شوێنیان لە خان یونس گرتەوە، لەوانە بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناوچەی ماوەسی کە تا ئێستا هەزاران خێزانی ئاوارە لە نێو خێمەدا لەو ناوچەیە دەژین.

بیانووی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر کەرتەکە، بەهۆی ئەوە بووە کە پێش هێرشکردن چەکدارانی حەماس لە خان یونس تەقەیان لە سەربازانی ئیسرائیل کردووە، بەڵام هیچ قوربانییەکی لێ نەکەوتووەتەوە.

بەر لەم هێرشانەدا وەزارەتی تەندرووستی کەرتی غەززە لەسەر ژمارەی قوربانییان ڕایگەیاندبوو، ژمارەی کوژراوانی فەڵەستینی لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە 10-10-2025، واتە لە ماوەی 40 ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 280 کەس بووە.

20 تشرینی دووەم 2025 09:27
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025