فرۆشتنی ئاژەڵ قەدەغەکرا
سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران بڕیارێکی گرنگی لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتییانی قەزاکەی دەکرد
سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران بڕیارێکی گرنگی لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتییانی قەزاکەی دەکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران بڵاویکردەوە، لە دوای گواستنەوەی پەلەوەر فرۆشان بۆ گەراجی شارەوانی و قەدەغەکردنی فرۆشتنی ئاژەڵ لەسەر شەقامی 30 مەتری سناعەی کۆن، لەمەودوا تەنیا فرۆشتنی پەلەوەر ڕێگا پێدراوە لە گەراجی شارەوانی.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران، فرۆشتنی ئاژەڵ وەکو مەروبزن تەنیا لە مەیدانی ئاژەڵان ڕێگەپێدراوە و بە هیچ شێوەیەک نابێت لە گەراجی شارەوانی ئەم کارە بکرێت.