ئەنجامی تاقیکردنەوەی کۆرسەکانی زمانی ئینگلیزی ڕاگەیەندرا
وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەنجامی تاقیکردنەوەى کۆتایی کۆرسەکانی زمانى ئینگلیزى لە ڕێگەی لینکێکەوە ڕادەگەیەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوەکردەوە، ئەنجامى تاقیکردنەوەی کۆتایی کۆرسەکانی زمانى ئینگلیزى لە سێنتەرى زمانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى ڕاگەیەنرا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەوانەی تاوەکو ئێستا ئەنجامەکانیان وەرنەگرتۆتەوە دەتوانن بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامى تاقیکردنەوەى کۆتایی کۆرسەکانی زمانى ئینگلیزى لە سێنتەرى زمانى زانکۆکانى کوردستان کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن لە بەشى (course)
https://lc.digital.gov.krd/#/login