پایتەخت

لەکاتی بچڕانی کارەبا دەستبەجێ تیمەکان کێشەکان چارەسەر دەکەن

لەکاتی بچڕانی کارەبا دەستبەجێ تیمەکان کێشەکان چارەسەر دەکەن
کورتە

دڵنیایی بە هاووڵاتییان دەدرێت لەکاتی بچڕانی کارەبا دەستبەجێ کێشەکە چارەسەر دەکرێت

لەگەڵ هاتنی یەکەم شەپۆلی بارانبارین کێشەی بچرانی کارەبا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دروستبوو، دڵنیایی بە هاووڵاتییان دەدرێت لەکاتی بچڕانی کارەبا دەستبەجێ کێشەکە چارەسەر دەکرێت.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەردەڵان دۆسکی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بە پایتەخت میدیای راگەیاند، لە هەموو دونیا لەکاتی دەستپێکردنی شەپۆلی بارانبارین کێشەی پچڕانی کارەبا دروست دەبێت، مەرج نییە کاتێک پڕۆژەی ڕووناکی هەبێت هیچ کاتێک کارەبا نەکوژێتەوە.

 

ئەردەڵان دۆسکی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان، لەگەڵ هەر بچڕانێکی کارەبا دەستبەجێ تیمەکان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان کێشەکان چارەسەر دەکەن.

 

بەگووتەی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبا، ئەو کەسانەی ڕەخنە لە پڕۆژەی ڕووناکی دەگرن هێشتان زانیارییان لەسەر سێکتەری کارەبا نییە، بەڵام بچڕانی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی ئاساییە و مەرج نییە کارەبا 24 کاتژمێریی بێت و نەبڕدرێت.

 

ئەردەڵان دۆسکی گووتی: "پێشووتریش کارەبای 24 کاتژمێریی نەبوو کاتێک شەپۆلی بارانبارین ڕووی لە ناوچەکە دەکرد کارەبا دەبچڕا بۆیە ئێستا بڕانی کارەبا ئاساییە".

19 تشرینی دووەم 2025 21:27
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025