به‌هۆی پێنه‌دانی مووچه به‌شێك له كارمه‌ندانی NRT هه‌ڕه‌شه‌ی وازهێنان ده‌كه‌ن
كارمەندانی NRT نیگه‌ران و تووڕه‌ن به‌هۆی پێنه‌دان و دابه‌ش نه‌كردنی مووچه‌كانیان
كارمەندانی NRT نیگه‌ران و تووڕه‌ن به‌هۆی پێنه‌دان و دابه‌ش نه‌كردنی مووچه‌كانیان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌ناڵه‌كه و به‌رپرسانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به پایته‌خت میدیای راگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كورسییه‌كانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق كه‌مبووه‌ته‌وه و زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی خۆی له‌ده‌ست داوه، مووچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌ناڵی NRT دابه‌ش نه‌كراوه و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی قووڵی له‌لای كارمه‌نده‌كان دروست كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ژماره‌یه‌كی زۆری كارمه‌ندانی كه‌ناڵی NRT تووڕه و نیگه‌رانن و به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌ناڵه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر دۆخی دارایی كه‌ناڵه‌كه به‌م شێوه‌یه بێت و ئاماده نه‌بن مووچه‌كانمان دابه‌ش بكه‌ن، وازده‌هێنین و چیتر ئاماده نیین كارتان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له هه‌ڵبژاردنی 2021ـی په‌رله‌مانی عێراق نەوەی نوێ 233 هەزار و 834 دەنگی به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی 2025ـی په‌رله‌مانی عێراق 139 هەزار و 186 دەنگی به‌ده‌ست هێنا و كورسییه‌كانی بۆ 3 كورسی كه‌م بووه و بووه هێزی پێنجه‌م له هه‌رێمی كوردستان.