پایتەخت

وەزارەتی دارایی خانەنشینان لە ڕاگرتنی مووچەکانیان ئاگادار دەکاتەوە

وەزارەتی دارایی خانەنشینان لە ڕاگرتنی مووچەکانیان ئاگادار دەکاتەوە
کورتە

لەبارەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من، وەزارەتی دارایی ئاگاداری خانەنشینان دەکاتەوە

وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێکدا سەرجەم ئەو خانەنشینانەی خۆیان لە هەژماری من تۆمار نەکردووە ئاگادار دەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، سەبارەت بە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من ئاگاداری سەرجەم خانەنشینان دەکەنەوە.

 وەزارەتی دارایی و ئابووری جەخت لەوەدەکاتەوە، سەرجەم ئەو خانەنشین و وارسانەی کە تا ئێستا فۆڕمی هەژماری منیان پڕ نەکردووەتەوە، لە کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی 9، مووچەکانیان ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی فۆڕمی هەژماری من پڕ دەکەنەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی، ئەو خانەنشینانەی کە کارتی بانکەکانیان تەواو بووە و تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتۆتەوە، سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، چونکە مووچەی مانگی 10ـیان لە ڕێگای پرۆژەی هەژماری من بۆ خەرج دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاشکرای دەکات، تائێستا نزیکەی لە 90٪ـی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی و خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کردووە، ئەوانەشی کەماون و خۆیان تۆمار نەکردووە، بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ هەر فەرمانبەرو خانەنشین و مووچەخۆرێکی هەرێمی کوردستان تا کۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانکی نەبێت و خۆی لەپرۆژەی هەژماری من تۆمار نەکردبێت لە بەغداوە مووچەکەی ڕادەگیرێت و لەهەرێم خەرج ناکرێت، لەدوای سەری ساڵیشەوە دابەشکردنی مووچە بەشێوەی کاش نامێنێت و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی خۆیانە.

19 تشرینی دووەم 2025 16:26
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025