پایتەخت

تێچووی مووچەی مانگانەی هەرێم لەسەر حکومەتی فیدڕاڵ تەنها 280 ملیار دینارە

تێچووی مووچەی مانگانەی هەرێم لەسەر حکومەتی فیدڕاڵ تەنها 280 ملیار دینارە
کورتە

لە دوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سێقۆڵی هەناردەی نەوتی هەرێم، حکومەتی عێراق مانگانە تەنیا 280 ملیار دینار تێچووی مانگانەی مووچەی هەرێمی لەسەرە

لە کاتێکدا خەرجی مووچەی مانگانەی هەرێم لەسەر وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ 945 ملیار دینارە، حکومەتی هەرێم ڕێژەی 71%ـی ئەم داهاتە دابین دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، دوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سێقۆڵی هەناردەی نەوتی هەرێم، لە ئێستادا هەرێم بە داهاتی خۆی بە ڕێژەی 71%ـی تێچووی مووچەی مانگانە دابین دەکات، ئەمەش لە ڕێگەی ناردنی داهاتی نەوت و نانەوتی خۆی و مانگانە بڕی 665 ملیار دینار بە کاش دەخاتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی عێراقی فیدڕاڵ.

هاوکات هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەری گشتی نەوتی باکوور ئاماژەی بەوە کرد، ڕۆژانە 200 بەرمیل نەوتی هەرێم لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت، کە داهاتەکەی مانگانە 545 ملیار دینارە و تەواوی داهاتەکە دەچێتە سەر حسابی دارایی فیدڕاڵ.

بەم شێوەیەش، لەو  945 ملیار دینار خەرجییەی مووچەی هەرێم کە حکومەتی فیدڕاڵ مانگانە دینێرێت، تەنیا 280 ملیار دینار لەسەر خۆیەتی کە دەکاتە ڕێژەی 30%.

19 تشرینی دووەم 2025 12:10
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025