یەکشەممەی داهاتوو بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییان ئەنجام دەدرێت
کات و شوێنی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەدین دیاریکرا
زانکۆی سەڵاحەدین کات و شوێنی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی ڕاگەیاند و ئاگاداریان دەکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە زانکۆی سەڵاحەدین ئاگاداری قوتابییانی کردەوە و ڕایگەیاند، لە ڕێککەوتی 23ـی 11ـی 2025 بەسەپەرشتی و ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مسرور بارزانی خولی 44ـەمینی ئاهەنگی دەرچووانی قۆناغی کۆتایی بۆ هەردوو خولی یەکەم و دووەم بۆ ساڵی دەرچوونی 2024 - 2025 ـی زانکۆی سەلاحەدین بەڕێوەدەچێت.
سەبارەت بە کات و شوێنی ئاهەنەگەکە، زانکۆی سەڵاحەدین ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە کاتژمێر 4:00ـی ئێوارە و لە یاریگای شەهید فڕەنسۆ هەریری بەڕێوەدەچێت.