پایتەخت

دەستوەردان و گۆڕینی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە

دەستوەردان و گۆڕینی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە
کورتە

پارتی دیموکراتی کوردستان: لە ئەگەری گۆڕینی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هەڵوێستی سیاسی جدیمان دەبێت

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی گۆڕینی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویکردەوە، پرۆسەی هەڵبژاردن لە كەش و هەوایەكی دیموكراسیانە، ئازادانە و شەفافانە ئەنجامدرا، لیست و قەوارە سیاسییەكان و کاندیدی كۆتاكان بەگوێرەی یاسا بەركارەكان و ڕێنماییەكان بەشدارییان كرد. 

 

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان جەخت لەوەدەکاتەوە، لێرە و لەوێ گوێبیست دەبین كە هەواڵێك هەیە بۆ دەستوەردان لە ئاكامی هەڵبژارد، بەتایبەتی كۆتاكان و گۆڕینی ئاكام و ئەنجامەکان، ئەوان ڕایدەگەیەنین، کە بەهیچ شێوەیەك دەستوەردان و گۆڕینی ئاكامەكانی هەڵبژاردن بە گشتی و كۆتاكان بەتایبەتی قبوڵكراو نییە و، بە هێڵی سووری دادەنێین.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ئەگەری دەستوەردان و گۆڕانكاری لە ئەنجامە ڕاگەیاندراوەکان لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان هەڵوێستی سیاسی جددیان دەبێت.

18 تشرینی دووەم 2025 22:53
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025