پایتەخت

دابەشکردنی نەوت لە دەربەندیخان دەستپێدەکات

دابەشکردنی نەوت لە دەربەندیخان دەستپێدەکات
کورتە

لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دەستیپێکردووە

 

لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دەستیپێکردووە، قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی نەوت لە دەربەندیخان دەستپێدەکات.

 

ئەمڕۆ سێشەممە قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان بڵاویکردەوە، هاووڵاتییانی سنووری قەزاکەیان ئاگادار دەکاتەوە، کە سبەی چوارشەممە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان، قۆناغی یەکەم لە گەڕەکەکانی (هەوارەبەرزە - زمناکۆ - دەرسیم) لەرێگەی عەدادەوە دابەش دەکرێت.

 

لە ناوچە شاخاوەییەکانی پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە دەستکراوە بە دابەشکردنی نەوت بەسەر هاووڵاتییان.

18 تشرینی دووەم 2025 20:54
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025