پایتەخت

مەسرور بارزانی لەگەڵ عەممار حەکیم کۆبووەوە

مەسرور بارزانی لەگەڵ عەممار حەکیم کۆبووەوە
کورتە

مەسرور بارزانی لەگەڵ عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کۆبووەوە

 

بە بەشداری دەیان سیاستەمەداری دیاری عێراق هەرێمی کوردستان بۆ پێکهێنانی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆڕبەندی مێپس لە شاری دهۆک بەڕێوەچوو.


سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کۆبووەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆکانی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا.

 

هەردوولا، جەختیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان کردەوە.

18 تشرینی دووەم 2025 20:48
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025