پایتەخت

مەسرور بارزانی بڕیارێکی گرنگی بۆ دانیشتوانی خەلیفان دەرکرد

مەسرور بارزانی بڕیارێکی گرنگی بۆ دانیشتوانی خەلیفان دەرکرد
کورتە

سەرۆکوەزیران بڕیارە گرینگەکەی بۆ سنووری خەلیفان ئاشکرا کرد

سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی بڕیارێکی لەبارەی ئەو زەویانەی لە سەردەمی ڕژێمی پێشوو بە هاووڵاتییانی قەزای خەلیفان درابوو دەرکرد.

 

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکایەتی شارەوانی خەلیفان بڵاویکردەوە، سەرۆکوەزیران، مسرور بارزانی ڕەزامەندی دا کە تەواوی ئەو خانووانەی لە سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی خەلیفان لە سەردەمی ڕژێمی پێشوو بەخشراون بە هاووڵاتیانی ئەو سنورە بە هەمان ڕێکارەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ خانووەکانی کۆمەڵگای زۆرەملێیەکان مامەڵەیان لەگەل بکرێت.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی شارەوانی خەلیفان ئەوەش هاتووە، خانووەکان بەناوی هاووڵاتییان تۆمار بکرێت (تملیک)بە نرخێکی گونجاو.

18 تشرینی دووەم 2025 20:21
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025