سبەی 120 ملیار دینارەکەی هەرێم ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
وەزارەتی دارایی سبەی بڕی 120 ملیار دینار بۆ ناردنی مووچەی مانگی 9ـی مووچەخۆران ڕەوانەی بەغدا دەکات
وەزارەتی دارایی سبەی بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوەتی هەرێمی کوردستان بۆ ناردنی مووچەی مانگی 9ـی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانەی بەغدا دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوەکردەوە، ئەمڕۆ ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی خەرجی وداهاتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەیلوول بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نێردرا.
وەزارەتی دارایی جەختی لەوەکردەوە، سبەی چوار شەممە بڕی 120 ملیار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەیلوول بەشێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.