پایتەخت

ئەم خێزانە کوردە لە یۆنان بوونە قوربانی ڕووداوی هاتووچۆ

ئەم خێزانە کوردە لە یۆنان بوونە قوربانی ڕووداوی هاتووچۆ
کورتە

خێزانێکی کورد لە کاتی چوونیان بۆ ئەوروپا تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوونەوە و بوونە قوربانی

لە کاتی چوونیان بۆ ئەوروپا، خێزانێکی کورد تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوویەوە و سەرۆک خێزانەکە گیانی لەدەستدا.

خێزانێکی 4 ئەندامیی کوردی دانیشتووی دەڤەری ڕاپەڕین لە تورکیاوە بەڕێگەی قاچاخ چووبوونە یۆنان تا لەوێوە بەرەوە ئەوروپا بچن، دواتر لە ڕێگەدا لە کاتی چوونیان بۆ سالۆنیک بەهۆی خێراییەوە و ئۆتۆمبێلەکەیان توووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوویەوە و لە ئەنجامدا باوکەکەیان بە ناوی "سەردار حەتەم" گیانی لەدەستدا و سێ ئەندامەکەی دیکە بریندار بوون.

وا بڕیارە بەم نزیکانە تەرمی باوکی ئەو خێزانە کوردە بگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان.

18 تشرینی دووەم 2025 13:54
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025