خێرایی لێخوڕین لە ڕێگەی هەولێر - دهۆک بۆ 110 بەرزکرایەوە
هاتووچۆی هەولێر زیادکردنی خێرایی ڕێگەی نێوان هەولێر - دهۆک لە 100كم بۆ 110كم لە كاتژمێرێكدا ڕاگەیاند و داواش لە شۆفێران دەكات پابەندی خێرایی دیاریكراو بن
خێرایی لێخوورینی ئۆتۆمبێل لە ڕێگەیەکی سەرەکی نێوان هەولێر و دهۆک بەرزکرایەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، دوای باشتر ڕێکخستنی ڕێگەی هەولێر دهۆک بە دانانی هێمای هاتووچۆ و دانانی گاردرێل لە شوێنە پێویستەکانی ڕێگەکە بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی خێرایی ڕێگە پێدراو بۆ لێخوڕین لە 100 کم لە کاتژمێرێک دا بۆ 110 کم لە کاتژمێرێکدا، لە ڕێگەی نزیک گوندی گەزنە تا نزیک گوندی ڕۆڤیا.
سەبارەت بە کاتی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، دوای کاتژمێڕ 12:00 دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و داواش لە شۆفێران دەکەن لە خێرایی ڕێگە پێدراو خێراتر لێنەخورن.