بۆ جاری دووەم نەوت دابەش دەکرێتەوە
پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوەییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە
پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوەییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە بۆ دووەمین جار دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، ئاگاداری دانیشتوانی هەڵەبجە، ناحیەکانی سیروان، تەوێڵە و بیارە دەکرێتەوە، کە ڕۆژی چوار شەممە بۆ جاری دووەم دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، دابەشکردنی نەوت سەرەتا لە ناوچە شاخاوەییەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و دواتر لە ناوەندی شارەکان دەبێت.