سیستەمی پسووڵەی خۆراکی ڕاگیرا
ماوەی چەند ڕۆژێکە سیستەمی پسووڵەی خۆراکی بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە ڕاگیراوە
ماوەی چەند ڕۆژێکە سیستەمی پسووڵەی خۆراکی بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە ڕاگیرا.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا جەخت لەوەدەکاتەوە، بەهۆی دروستبوونی هەڵەیەکی تەکنیکیەوە لەسیستەمی پسوولەی خۆراکی ئەلیکتڕۆنی، لەئێستادا لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێڕاقەوە ئەم سیستەمە ڕاگیراوە، تاوەکوو بەتەواوی چارەسەری بۆدەکرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر، بۆیە ئەو هاووڵاتییانەی دەیانوویست بلۆکی سەر ئەندامانی خێزانەکانیان هەڵگرن، پێوویستە چاوەڕێبکەن تاوەکوو سیستەمەکە کارا دەکرێتەوە.