کۆمیسیۆن 6 کاندیدی دەرچووی دوورخستەوە
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە نوێترین بڕیاریدا 6 کاندیدی دەرچووی دوورخستەوە
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە نوێترین بڕیاریدا شەش کاندیدی دەرچووی پەرلەمانی عێراقی دوورخستەوە، کاندیدەکان بەشێکیان بەهۆی ساختەکردنی بڕوانامەوە دوورخراونەتەوە.
ناوی ئەو کاندیدانەی دوورخراونەتەوە بەمشێوەیەیە؛
یەکەم؛ ئەحمەد ئەسعەد زەینولعابدین سمین، لە هاوپەیمانی سەڵاحەدینی یەکگرتوو
دووەم؛ نیهاد فەیسەڵ عەباس لە هاوپەیمانی سەروەری نیشتمانی لە ئەنبار
سێیەم؛ خزیر علێوی جەبار ڕکاز، لە هاوپەیمانی یەکلاییکردنەوەی نیشتمانی لە نەینەوا
چوارەم؛ هیبە تۆفيق هەمزە، لە هاوپەیمانی یەکلاییکردنەوەی نیشتمانی لە بەغدا
پێنجەم؛ یونس قاسم، لە هاوپەیمانی یەکلاییکردنەوەی نیشتمانی لە بەغدا
شەشەم؛ نۆفل شەریف جەودەت، کاندیدی سەربەخۆ لە بەغدا
جێگای باسکردنیشە، بەپێی بڕیارەکانی کۆمیسیۆن، هەر کاندیدێک کە لە پڕۆسەی هەڵبژاردن دوور خرایەوە، ژمارەی دەنگەکانی نە بۆ خۆی نە بۆ لایەنە سیاسییەکەی ئاشکرا ناکرێن.