دەروازەی نێودەوڵەتی زێت کرایەوە
دەروازەی نێودەوڵەتی زێت دووبارە کردنەوەی دەروازەکەیان بە ڕووی هاوولاتییاندا ڕاگەیاند
دوای نزیکەی 5 کاتژمێر لە داخستنی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت بەڕووی رێبوار و گەشتیاراندا، دەروازەکەوە دووبارە کرایەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە دەروازەی نێودەوڵەتی زێت رایگەیاند، دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی دروست بوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە سیستەمی دەروازەی دەرەجیکی تورکیا، دەروازەی نێودەوڵەتی زێت - دەرەجیک بە شێوەیەکی کاتی داخرا، ئێستا دوای هەوڵی بێوچانی تیمەکان، گرفتە تەکنیکییەکە چارەسەر کرا و دۆخی هاتووچۆ ئاسایی بۆتەوە.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هاووڵاتییان و گەشتیار و رێبواران، ئێستا دەتوانن بە ئاسایی و دڵنیایی، گەشتی خۆیان لە سنوورەکەیان ئەنجام بدەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ دەروازەی نێودەوڵەتی زێت لە هەژماری فەرمی خۆیان لە فەیسبووک بەهۆی دروستبوونی چەند کێشەیەکی تەکنیکییەوە داخستنی دەراوزەکەیان بۆ کاتێکی نادیار ڕاگەیاند.