پایتەخت

بە بەشداریی سەرۆک بارزانی و سەرکردەکانی کوردستان و عێراق دیداری مێپس بەڕێوەدەچێت

بە بەشداریی سەرۆک بارزانی و سەرکردەکانی کوردستان و عێراق دیداری مێپس بەڕێوەدەچێت
کورتە

کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کوردستان بەڕێودەچیت و تێیدا سەرۆک بارزانی و سەرکردەکانی کوردستان و عێراق بەشدار دەبن

شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بەشداریی چەندین کەس و کەسایەتیی کوردستان و عێراق لە دهۆک بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، شەشەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناسراو بە مێپس لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە شاری دهۆک بەڕێوەبچێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەدان سەرکردەی سیاسی، دیپلۆماتکار، نوێنەر، و ئەکادیمی لە سەرانسەری جیهان لە دیدارەکەدا کۆدەبنەوە.

ئامانجی کۆڕبەندەکە لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگ و گۆڕانکارییە ناوچەییەکان و دۆزینەوەی چارەسەری بەردەوام بۆ قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، گرفتەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان و عێراقیش لە سەرەکیترینی تەوەرەکان دەبن.

دیداری مێپس وەک یەکێک لە گرنگترین بەستێنەکانی گفتوگۆی سیاسیی ناوچەیی ناسراوە، ئەم کۆڕبەندە دەرفەتێکی ناوازە دەڕەخسێنێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە سەرەکییەکان، لەوانە ململانێ بەردەوامەکان، ئاسایشی وزە، گۆڕانی کەشوهەوا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.

بەشداربووانی کۆڕبەندی مێپس لە ئەمریکا، ئەوروپا، عێراق، تورکیا، ئێران، ئیسرائیل و ناوچەکانی دیکەی جیهان کۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی دیدگاکانیان لە پانێڵە پسپۆڕییەکاندا بەیەکەوە باس بکەن.

17 تشرینی دووەم 2025 13:07
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025