پایتەخت

51 داواکراوی گەندەڵی بۆ عێراق گەڕێندرانەوە

51 داواکراوی گەندەڵی بۆ عێراق گەڕێندرانەوە
کورتە

51 تۆمەتباری گەندەڵی کە لە چەند مانگی ڕابردوودا لەلایەن عێراقەوە داوا کرابوون و لە وڵاتانی دەرەوە بوون، دەستگیر کراون و گەڕێندراونەتەوە

دەستەی دەستپاکی عێراق کار لەسەر گەڕاندنەوەی پارە و سامانی بە قاچاخی براوی عێراق بۆ وڵاتانی دەرەوە دەکات و 51 تۆمەتباری ئەو دۆسیانەشی دەستگیرکرد و بۆ عێراق گەڕاندووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ڕێگاکانی بنیاتنانی هاوبەشی ستراتیژی نوێ و بەرزکردنەوەی ڕێکارەکانی وەرگرتنەوەی ئەو سەروەت و سامانانەی کە بە قاچاخ لە عێراقەوە براونەتە دەرەوە تاوتوێ کراون و هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی تۆمەتبارانی پەیوەندیدار چڕ کراونەتەوە.

دەستەی دەستپاکیی عێراق لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکات 51 تۆمەتباری گەندەڵی کە لە چەند مانگی ڕابردوودا لەلایەن عێراقەوە داوا کرابوون و لە وڵاتانی دەرەوە بوون، دەستگیر کراون و بۆ لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە گەڕێندراونەتەوە.

دەستەی دەستپاکیی عێراق لەو ڕاگەیەندراوەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، هەوڵەکانمان لەگەڵ گرووپی سۆفان و بەتایبەتی عەلی سۆفان، بەڕێوەبەری گروپی سۆفان بەردەوامە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ڕێکارەکانی ڕادەستکردنەوەی داواکراوان، ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانیش لەمبارەیەوە هاوکار و پشتیوانمان بوون.

ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاشکراشی کردووە، ئەو بارودۆخەی عێراق لەم دواییانەدا تووشی بووە زیانی بەرچاوی بە سامانی گشتی گەیاندووە، ئەمەش وایکردووە هەندێک کەس بە کەڵکوەرگرتن لە دۆخەکە ئەو پارانەی لەڕێگەی تاوانەکانی گەندەڵیەوە بەدەستیان هێناوە بە قاچاخ بگەیەننە دەرەوەی وڵات، جەخت لەوەش کراوەتەوە، کە کۆمسیۆن 51 کەسی بە تۆمەتی گەندەڵی داواکراو لە دەرەوەی عێراق بە سەرکەوتوویی گەڕاندووەتەوە.

17 تشرینی دووەم 2025 12:51
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025