پایتەخت

دەروازەی نێودەوڵەتی زێت دادەخرێت

دەروازەی نێودەوڵەتی زێت دادەخرێت
کورتە

بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی بۆ ماوەیەکی نادیار دەروازەی نێودەوڵەتی زێت دادەخرێت

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت ئاگادرییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردووەتەوە و داوا دەکات لەو دەروازەیەوە هاتووچۆ نەکەن.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت ڕایگەیاندووە، بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە دەروازەکە، هاووڵاتییان و گەشتیارانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە، کەوا دەروازەی نێودەوڵەتی زێت _دەرەجیک دادەخرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها داوا لەو هاووڵاتییانەش دەکەین کە مەبەستییانە ئەمڕۆ لە دەروازەکەمان گەشت بکەن، ئەزییەت نەکێشێن و ڕێگاکە نەبڕن، چونکە کاتی کردنەوەی دەروازە نەزانراوە.

پەیوەندییەکانی دەروازەی زێت زیادیشی کردووە، ئەمە و هۆکاری داخرانی دەروازە، ڕوودانی کێشەیەکی تەکنیکیە بۆ سیستەمی دەروازەی دەرەجیک دیوی تورکیا، ئەگینا دیوی زێت هیچ کێشەی نییە، هاوکات هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

دەروازەی نێودەوڵەتی زێت هەروەها ڕایگەیاندووە، داوای لێبوردن لە هاموشۆکەرانی بەڕێزی دەروازەکەمان دەکەین، بۆ بوونی ئەم گرفتە، لە کرانەوەی دەروازە ئاگادارتان دەکەینەوە.

17 تشرینی دووەم 2025 11:55
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025