پاسەوانێکی تایبەتی لاهور شێخ جەنگی ڕفێندرا
پاسەوانێکی تایبەت لاهور شێخ جەنگی لە لایەن هێزێکی یەکێتی رفێندرا
هێشتان لێکەوتەکانی هەشتی تەمووز و رووداوەکانی لالەزار کۆتاییان نەهاتووە و لە نوێترین رووداودا، پاسەوانێکی تایبەت لاهور شێخ جەنگی لە لایەن هێزێکی یەکێتی رفێندرا.
سەرچاوەیەکی ئاگاردار لە بەرەی گەل و نزیک لە لاهور شێخ جەنگی ئاشکرا کرد، هێمن عەبدولکەریم، پاسەوانی تایبەتی سەرۆکی بەرەی گەل، کە لە کاتی رووداوەکانی لالەزار لە دەوامی خۆی نەبووە، ئێستا لە لایەن هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی یەکێتی رفێندراوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد، پاسەوانە تایبەتەکەت لاهور شێخ جەنگی شوێنبزر کراوە و نازاندرێت لە کوێیە.
ئەم رووداوە لە کاتێکدایە، ماوەی چەندین مانگ بەسەر رووداوەکانی لالەزار تێپەردەبن و لاهور شێخ جەنگی و پۆلادی برای و چەندین ئەندامی دیکەی بەرەی گەل، لە زیندانن بەبێ ئەوەی دادگایی بکرێن و چارەنووسیان دیار نییە.