پایتەخت

وادەی کۆتایی ئەم شەپۆلی بارانبارینە ڕاگەیەندرا

وادەی کۆتایی ئەم شەپۆلی بارانبارینە ڕاگەیەندرا
کورتە

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی خۆی بۆ کۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلەی بارانبارینە ڕاگەیاند

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی خۆی بۆ کۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلەی بارانبارینە کە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە ڕاگەیاند. 

 

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پێشبینى دەکرێت کاریگەری ئەم شەپۆڵە لە درەنگانی ئەم شەو کۆتای بێت، لە کاتەکانی بەیانی زوودا دیاردەی تەم لە زۆربەی ناوچەکان روودەدات وە دەبێتە کەمی مەودای بینین هەندێ کات دەگاتە 2 کم.

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕێژەی بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى دیاریکرد:

 

هەولێر:5.8 ملم
سلێمانی:1.8 ملم
دهۆک:8.1 ملم
هەڵەبجە:5.0 ملم
کەرکووک:0.4 ملم
پیرمام:1.0 ملم
چەمچەماڵ:2.0 ملم
زاخۆ:7.2 ملم
شەمامک: 0.6 ملم
ئاکرێ:10.4 ملم
ئامێدی:24.2 ملم
بامەرنی:4.2 ملم
بارزان:18.4 ملم
بازیان: 21.4 ملم
دەربەندیخان: 0.8 ملم
حاجی ئۆمەران: 18.2 ملم
هەڵشۆ:6.2 ملم
کەلار:1.2 ملم
خەبات:0.2 ملم

16 تشرینی دووەم 2025 22:19
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025