"یەکێتی بافڵ تاڵەبانی بە ڕۆژ لە حکومەت دەخوات و شەوانیش دەبێتە ئۆپۆزسیۆن"
سیروان گەردی؛ سێ بژاردە بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە
وتار؛ سیروان گەردی، چاودێری سیاسیی و چاڵاکوان
"یەکێتی بافڵ تاڵەبانی بە ڕۆژ لە حکومەت دەخوات و شەوانیش دەبێتە ئۆپۆزسیۆن"
چالاکوانێک بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سێ بژاردە دەخاتە ڕوو و دەڵێت: " یەکێتی بافڵ تاڵەبانی بە شەوان دەبێتە ئۆپۆزسیۆنی بێ حاسیبە".
دەقی نووسراوەکەی سیروان گەردی، چالاکوان: بۆ دۆخی هەرێمی کوردستان، سێ رێگامان لە پێشە.
بۆ دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی دەیەم، سێ بژاردەمان لە پێشە، بۆ بەرژەووندی هەرێمی کوردستان پارتی خاڵی سێیەم بە کار دەهێنێ و پەنا نابات بۆ خاڵی دووەم؛
١-هەڵبژاردنی پێشوەختە؛
ئەمە لە مێژووی هەرێمی کوردستان رووینەداوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە گەر یەکێتی وەک پێش ١١/١١ موماتەلە بە کات بکات، پارتی ناچار بەم هەڵبژاردنی ئەم ڕێگاییە دەکات.
٢-پێکهێنانی حکومەت بێ یەکێتی؛
کە واقیع و منتقی دۆخی دابەشبووی هەرێم ڕێگا بەم خاڵە نادات، پارتی هەرگیز ئەم دۆخەی هەرێم بە قوربانی ئەجێندای دەرەکی یەکێتی ناکات، کە هیچ بەرپرسیاریەتێکی مێژوویی، نەتەوەیی، نیشتیمانی، نێودەوڵەتی لە سەر نەماوە، یەکێتی، بە دروستی بلێن “ یەکێتی بافڵ تاڵەبانی “ بەشێک نیە لە پێشکەوتن و ئاوەدانی و وخۆڕاگری هەرێمی کوردستان، بەڵام بای ئەوە هێز و پارە و میدیای هەیە، بتوانێ تێکی بدات، وەک دەیان خۆپیشاندانی بەناو مامۆستایان و فەرمانبەران لە سلێمانی بۆ دژی “ مەسرور بارزانی “ و کابینەی نۆیەم کرد.
بۆیە ئەم بژاردەیەش لای پارتی قبوڵکراو نیە و بە هیچ ناچارییەک بە رێگایەدا ناڕوات کە دڵنیابیت دۆزی هەرێمی کوردستان دەبێتە قوربانی.
٣-دیسان پێکەوە و دیسان گفتوگۆ؛ پارتی شارەزاییە لەم بابەتە، لە یەکێتی کۆنەوە بۆ گۆڕان، لە یەکگرتووی ئیسلامی بۆ کۆمەڵی دادگەری، لە هەموویانەوە بۆ یەکێتی بافڵ تاڵەبانی، هەرچی دەلێن و چۆن لە حکومەت دەکشێنەوە و چۆن بە ڕۆژ لە حکومەت دەخۆن و شەوان لە میدیاکان دەبن بە ئۆپۆزسیۆنی بێ حاسیبە! دوای هەموو ئەوانەش بە ناچاری دەگەڕێنەوە و پارتیش وەک هەمیشە بە ڕێزەوە سوپاسیشان دەکات گەر لە پێناو کوردستان کۆ دەبنەوە.
لە ماوەی رابردوو پێشبینی ئەوەم خستە ڕوو کە یەکێتی نێتی هەیە پۆستەکانی هەرێم و بەغداد بکاتە یەک پاکێج، تەنها لە پێناو ئەوەی سەرۆککۆمار بێ ڕکابەر وەرگرێتەوە.
بۆیە ئەم بژاردەیە تا ڕادەیەکی باش لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستانە، بە مەرجی ئەوەی دیسان یەکێتی نەچێتەوە ناو قالبی شیعەی دژی حکومەتی هەرێم، بۆ ئەمەش پارتی ئەوی دروشمی “ هاوبەشی، هاوسەنگی، سازان “ کە بۆ عێراقی هەڵگرتووە، لە گەڵ یەکێتی بە نەرمتریش جێبەجێ دەکات، چونکە وەک هەمیشە جەنابی سەرۆک بارزانی دەفەرمووێت” پارتی ئامرازە، کوردستان ئامانجە”.