بافڵ تاڵەبانی خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندید دەکات
ئەندامێکی بزوتنه‌وه‌ی سادقون بڕیارێکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ئاشکرا دەکات
ئەندامێکی بزوتنه‌وه‌ی سادقون بڕیارێکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ئاشکرا دەکات و ده‌ڵێت: "یەکێتی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق كاندید ده‌كات".
ئەمڕۆ یەکشەممە عه‌لی غانمی، ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی سادقون ڕایگەیاند، بزتنه‌وه‌كه‌یان گه‌وره‌ترین پارتی سیاسی نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌و ئه‌و ده‌نگانه‌ش كه به‌ده‌ستی هێناون ده‌نگی راسته‌قینه‌ن، ته‌نیا لێكتێگه‌یشتن ماوه بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكبهێنرێت.
بەگووتەی عه‌لی غانمی، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌ده‌ست سوننه‌كان و پۆستی سه‌رۆك كۆماریش له‌ده‌ست كورددا ده‌مێنێته‌وه، باس لەوەش دەکات، كه یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌نیازه بافڵ تاڵه‌بانی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار كاندید بكات.
ئەو ئەندامەی بزوتنه‌وه‌ی سادقون ڕوونیکردەوە، هیچ لایه‌نێك به‌بێ راوێژكردن له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناتوانێت خۆی توشی سه‌ركێشیی سیاسی بكاته‌وه.