مامۆستایانی عێراق له وه‌زاره‌تی دارایی توڕەن
به‌هۆی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای په‌روه‌رده مامۆستایانی عێراق هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵا و خۆپیشاندانی فراوان دەکەن
مامۆستایانی عێراق نیگه‌ران و ناڕازین له بڕیارێكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق دژی هه‌مواری یاسای په‌روه‌رده و به‌نیازن سكاڵا تۆمار بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌ندیكای مامۆستایانی عێراق بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌یه‌وێت سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌هۆی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای په‌روه‌رده تۆمار بكات و ئێمه‌ش داوا ده‌كه‌ین به زووترین كات وه‌زاره‌تی دارایی په‌شیمان ببێته‌وه و بریاری له دژ وه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه یاسایه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی مامۆستایانی عێراق هاتووه، پێویسته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕێگه به هه‌موارکردنەوەی یاسای وەزارەتی پەروەردە لە بودجەی ساڵی 2026 بدات و ده‌بێت ده‌ست به به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی په‌روه‌رده‌كاران بكرێت و پاداشتیان پێ بدرێت.
له كۆتاییدا سه‌ندیكای مامۆستایانی عێراق هۆشداری ده‌دات و له بڵاوكراوه‌كه‌ییدا نووسیویه‌تی، ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی ئێمه داوای ده‌كه‌ین جێبه‌جێ نه‌كرێت، ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به خۆپیشاندانێكی فراوان بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانمان ده‌كه‌ین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، په‌رله‌مانی عێراق له‌مساڵدا هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای په‌روه‌رده‌ی په‌سه‌ند كرد.