پایتەخت

کەشناسی هەرێم: باران بەردەوام دەبێت

کەشناسی هەرێم: باران بەردەوام دەبێت
کورتە

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی کەشناسی هەرێم بارانبارین تا شەو بەردەوام دەبێت

کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە کە بارانبارین بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ڕایگەیاند، کاریگەرى ئەم شەپۆلى بارانبارینەى ڕووى لە کوردستان کردووە بۆ ئەمڕۆش بەردەوامى دەبێت و بارانبارین لە هەندێ کات بەشێوەى نمە بارانى پچڕ پچڕ دەبێت لە زۆربەى ناوچە جیاجیاکان، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستى دابارین زیاتر دەبێت، لە دواى نیوەڕۆ ئاستى باران زیاتر دەبێت لەسەر بەشێک لە سنوورى باشوورى پارێزگاى هەولێر کەرکووک و هەروەها بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان.

سبەی دووشەممە، لە کاتەکانى بەرەبەیان ئەگەرى دروست بوونى تەم هەیە لەسەر زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان، دواتر ئاسمان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور و کاریگەرى شەپۆلى باران بارین کۆتاى دێت لەسەر ناوچەکە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە:

هەولێر : 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی
دهۆک : 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 17  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 20 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
سۆران : / 18پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی

16 تشرینی دووەم 2025 13:40
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025