پایتەخت

فێستیڤاڵی گەلاوێژ بەبێ بەشداری مەلا بەختیار بەڕێوەدەچێت

فێستیڤاڵی گەلاوێژ بەبێ بەشداری مەلا بەختیار بەڕێوەدەچێت
کورتە

دوای ئەوەی پار ساڵ یەکێتی دەستی بەسەر ناوەندی رۆشنگەری چاودێر دا گرت، ئەمساڵ دەبێتە دووەم ساڵ فێستیڤاڵی گەلاوێژ بەبێ بەشداری مەلا بەختیار بەڕێوەدەچێت

وابڕیارە لە 20 تا 22ـی ئەم مانگە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ دوور لە مەلا بەختیار و ستافی بەڕێوەبردنی مەلا بەختیار بەڕێوەبچێت.

لە 5ـی ئەیلوولی 2024 هێزەکانی یەکێتی هەڵیان کوتایە سەر ناوەندی رۆشنگەری چاودێر بە بیانووی ئەوەی مەلا بەختیار لە ریزەکانی یەکێتی  نەماوە و دەستیان بەسەرداگرت.

ساڵی رابردوو مەلا بەختیار رایگەیاند کە ئەنجامدانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ تا کاتێکی نادیار رادەگرن، بەڵام لەلایەن تیمێکی سەر بە یەکێتی فیستیڤاڵەکە ئەنجامدرا و وابڕیارە بۆ ئەمساڵیش هەمان تیم و ستاف سەرپەرشتی فێستیڤاڵەکە بکات.

16 تشرینی دووەم 2025 11:08
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025