پایتەخت

هیچ کاتێک بە سەرخۆشى ئۆتۆمبێل لێمەخوڕن

هیچ کاتێک بە سەرخۆشى ئۆتۆمبێل لێمەخوڕن
کورتە

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکرێت لە ژێر کاریگەری ماددە کحولییەکان ئۆتۆمبێل لینەخوڕن

هاتووچۆی هەولێر دەیان شۆفێری بە تۆمەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە ژێر کاریگەری ماددە کحولییەکان سزا دا.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمشەو تیمەکانی هۆبەی مەینۆشی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دوای لێپرسینەوەیان لەگەڵ 29 شۆفێر، دەرکەوتووە کە لە ژێر کاریگەری ماددە کحولییەکان شۆفێرییان کردووە و لە ئەنجامدا سەرجەمیان سزا دان و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیاندا گرتووە.

هاتووچۆی هەولێر داوا لە شوفێران دەکات "هیچ کاتێک ئۆتۆمبێل بە سەرخۆشی لێنەخورن" چونکە ئەگەری هەیە ڕووداوی هاتووچۆی لێ بکەوێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ شەممە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتووچۆی هه‌رێمی کوردستان چەند خاڵێکی وەکو ڕێنمایی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە و داوا کرد، پابەند بن بەو ڕێنماییانەوە و لە دۆخە سەختەکانی کەشوهەوادا ڕەچاوی بکەن.

هاتووچۆی گشتیی بەمشێوەیە ڕێنماییەکانی ڕاگەیاندبوو:

یەکەم؛ پابەندبوونی تەواو بە هێماکانی هاتووچۆ بە تایبەت هێماکانی دیاریکردنی خێرایی لەسەر شەقام و ڕێگاکان.  

دووەم؛ پێویستە گرنگییەکی زیاتر بدرێت بە ماوەی سەلامەتی لە نێوان ئۆتۆمبێلی خۆت و ئۆتۆمبێلەکانی بەردەمت.  

سێیەم؛ مافی پیادەکان بدە و هاوکارییان بکە لە پەڕینەوەیان لە شەقامەکان.

چوارەم؛ پێش دەستکردن بە ڕۆشتن دڵنیابەوە لە  فڵچەکان، ئاو و ڕۆن، برێک، لایت، تایەکان.

پێنجەم؛  پێویستە هەر یەک لەم پارچانە لە ئۆتۆمبێلەکەتدا هەبن وه‌كو " ئاگر کوژێنەوە، سێگۆشەی فسفۆر، پێویستیەکانی فریاگوزاری سەرەتایی، جەگ، تایەی سپێر کە پێویستە ئامادە بێت بۆ بەکارهێنان ."

شه‌شه‌م؛ لەو شوێنانە دوور بكه‌وه‌ کە کۆبوونەوەی ئاو یان لافاوی تیادا دروست دەبێت.

16 تشرینی دووەم 2025 10:05
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025