پایتەخت

بەرپرسێکی باڵای سەردەمی ئەسەد دەستگیر کرا

بەرپرسێکی باڵای سەردەمی ئەسەد دەستگیر کرا
کورتە

ئەفسەرێکی باڵای هێزی ئاسمانی سەردەمی بەشار ئەسەد بە تۆمەتی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی دەستگیرکرا

بەرپرسێکی باڵای سەردەمی ئەسەد کە بە تاوانی شەڕ دژی هاووڵاتییانی سڤیلی سووریا تۆمەتبار کرابوو دەستگیر کرا.

وەزارەتی نێوخۆی سووریا ڕایگەیاند، بە هاوکاری یەکەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، یەکەکانی ئاسایشی ناوخۆی وڵاتەکە لە  ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی ورددا توانیان عەمید حەمزە محەممەد ئەلیاس، ئەفسەرێکی باڵای هێزی ئاسمانی سەردەمی بەشار ئەسەد لە پارێزگای حەما دەستگیر بکەن.

  عەمید حەمزە محەممەد ئەلیاس لەلایەن داواکاری گشتییەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو و بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و پێشێلکاری گەورە بەرامبەر هاووڵاتییانی سڤیل داوا کرابوو.

لەلایەکی دیکەوە عەمید مولهام ئەلشەنتوت، بەرپرسی ئاسایشی ناوخۆی پارێزگای حەما ڕایگەیاند، ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخەن ناوبراو لە کاتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا ئەرکی ئاسمانی ئەنجامداوە بۆ بە ئامانجکردنی هاووڵاتییانی شار و شارۆچکەکان و بەشداری لە هێرشە ئاسمانییەکاندا کردووە لە کاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئیدلب و گوندەکانی حەما، کە بووەتە هۆی کۆمەڵکوژی هاووڵاتییانی مەدەنی.

پێشووتریش لە مانگی 10ـی ڕابردوو، وەزارەتی ناوخۆی سووریا باڵاترین بەرپرسی زیندانی سیدنایای بە ناوی ئەکرەم سەلوم عەبدوڵلا دەستگیر کرد، کە بە بەرپرسیاری سەرەکی لە فەرمانی دان بە لە سێدارەدانی بەندکراوانی سیدنایا لە قەڵەم دراوە.

16 تشرینی دووەم 2025 08:54
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026