پێدانی کارەبا ئاسایی بوویەوە
ماوەی چەند کاتژمێرێک بوو دانیشتوانی سلێمانی بێ کارەبا بوون
بەهۆی یەکەم بارانبارین بەشێک لە گەڕەک و شوێنەکانی شاری سلێمانی بێ کارەبا بوون و بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی دەڵێت: "کێشەی فیدەری کارەبا چارەسەرکرا".
ئەمڕۆ شەممە غالب محەممەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بەهۆی یەکەم بارانبارین شۆرت لەسەر تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا، ژمارەیەک فیدەری کارەبا لە ناو شارو دەرەوەی شار دروستببوو، لە ئێستادا کێشەکانی فیدەری کارەبا لە %95ـی چارەسەرکراوە، کارەبای فیدرەکان گەڕاونەتەوە تەنیا ژمارەیەک فیدرەی کەم ماوە چارەسەر بکرێن.
بەگووتەی غالب محەممەد، کارەبا بۆ هەموو ئەوشوێنانەی کێشەیان هەبوو گەڕاوەتەوە سەرجەم فیدرەکان ئاسایی کراونەتەوە و ئەوەی دەمێنێتەوە لە ماوەیەکی نزیکدا چارەسەر دەکرێت.