سەرۆک بارزانی پێشوازی لەو گەنجانە کرد کە لەسەر ئاڵای کوردستان سووکایەتیان پێکرا
گەنجانی دووزخورماتوو چۆن گەیشتنە بارەگای بارزانی؟
دوای ئەوەی لە ڕۆژی هەڵبژاردن بەهۆی ئاڵای کوردستانەوە گه‌نجێكی كورد له دووزخورماتوو هێرشی كرایه سه‌ر و بێڕێزی به‌رامبه‌ر كرا شاهۆ نه‌جم كه‌ركووكی به‌دواداچوونی بۆ كێشه‌كه‌یان كرد و ده‌نگی ئه‌وانی گه‌یانده سه‌رۆك بارزانی.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه باره‌گای بارزانی بڵاویكرده‌وه، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لەو گەنجە كوردانە كرد كە لە 11ی تشرینی دووەمی 2025 و لە ڕۆژی هەڵبژاردن بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای كوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە ئازار درابوون.
سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی ئازاردانی ئه‌و گه‌نجه كوردانه ڕایگه‌یاند، لەپێناو ئاڵای كوردستاندا خوێن و قوربانییەكی زۆر دراوە، ئاڵای كوردستان ئاڵای هەموو كوردێكە و هەر كوردێك مافی دەستووری و یاسایی خۆیەتی كە شانازی بە ئاڵا و پیرۆزییەكانی گەلەكەی بكات. هیچ كەس و لایەنێكیش بۆی نیە لەژێر هیچ بیانوویەك سووكایەتی بە ئاڵای كوردستان بكات یان ڕێگری لە هەڵكردنی بكات.
جێی باسه، 13ی 11ی 2025 شاهۆ نه‌جم كه‌ركووكی ته‌له‌فۆنی بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گه‌نجه كرد و به‌ڵێنی پێدان ده‌نگییان بگه‌یه‌نێت و بێده‌نگ نه‌بێت له ئاست ئه‌و زوڵمه‌ی لێیان كراوه و پێیان گووتن كه ئاماده‌یه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی‌یان لێبكات تا جارێكی دیكه هیچ كه‌سێك له ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌سه‌ر ئاڵای پیرۆزی كوردستان تووشی گرفت و ئازار دان نه‌بێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ڕۆژی 11ی ئه‌م مانگه و له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق له دووزخورماتوو كاتێك گه‌نجێكی كورد به ئاڵای كوردستانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت هێرشی كرایه سه‌ر و زۆر به توندی ئازار درا، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه.