پەرلەمانتارێکی عێراقی بەهۆکاری سەیر دەسترێژی گوللەی لە ماڵێک کرد
موهەیمەن حەمدانی بەهۆکاری سەیر دەسترێژی گوللەی لە ماڵێک کرد
پەرلەمانتارێکی عێراقی بەهۆی کۆمێنتێکەوە ماڵێکی دایە بەر دەستڕێژی گوللە
بەهۆی ئەوەی هاووڵاتییەک کۆمێنتی لەسەر پەرلەمانتارێکی عێراقی نووسیبوو، ئەو پەرلەمانتارە بە چەکەوە هێرشی کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەکە.
کەمێک پێش ئێستا پەرلەمانتارێکی عێراقی بەناوی موهەیمەن حەمدانی، بە چەکەوە چووە سەر ماڵی هاووڵاتییەک لە گەڕەکی گوڵانی قەزای دوبز سەر بە پارێزگای کەرکووک و دەستڕێژی گوللەی لە ماڵی ئەو هاووڵاتییە کرد.
زانیارییەکان ئاشکرای دەکەن، هۆکاری هێرشەکەی موهەیمەن حەمدانی بۆ سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە، نووسینی کۆمێنت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە و ئەو پەرلەمانتارە ویستوویەتی تۆڵەی لێبکاتەوە.
دوای ئەوەی حەمدانی بە چەکەوە چووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکە، دەیان گوللەی بە درگا و پەنجەرە و ماڵی ئەو هاوڵاتییەوە ناوە و هەڕەشەی کوشتنی لێکردووە.
هاوکات دوای تەقەکردن لە ماڵی ئەو هاووڵاتییە، شەقامی سەرەکی گەڕەکی گوڵانی ناحیەی دوبز داخراوە و هێزی ئەمنیی تێدا جێگیر کراوە و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەستیپێکردووە.
جێگای ئاماژەیە، پەرلەمانتار موهەیمین حەمدانی سەر بە پارتی پێشکەوتنی محەممەد حەلبوسییە.