پایتەخت

بەرگری شارستانی سۆران هۆشداری هاتنی لافاو دەدات

بەرگری شارستانی سۆران هۆشداری هاتنی لافاو دەدات
کورتە

بەرگریی شارستانیی سۆران هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان

 

لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەگەری هاتنی لافاو هەیە و بەرگریی شارستانیی ئەو ئیدارەیە هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان. 

 

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەبارەی هاتنی شەپۆلێکی نوێی باران بارین بۆ ئەو ناوچەیە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و هۆشداریی بە هاووڵاتییان دا، ئەگەری لافاو هەیە و سەردانی قەراغ‌ ڕووبارەکان و ناوچە شاخاوییەکان نەکەن. 

 

بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاندووە، بەهۆی پێشبینییەکانی کەشناسی لە هەرێمی کوردستان پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین دەکرێت.

 

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا لە هاووڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەین کە بۆ کاری پێویست نەبێت، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن و خۆیان بەدوور بگرن لە قەراغ ڕووبارەکان و ئەو دۆڵ و نشێوانەی کە ساڵانە مەترسیی لافاو و کۆبوونەوەی ئاویان لێ دەکرێت.

15 تشرینی دووەم 2025 15:01
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025