پاسێک خۆی کرد بەنێو خەڵکدا و چەندین کەسی کوشت
پاسێک لە سوید خۆی کرد بەنێو شوێنی وەستانی خەڵک و پێشبینی دەکرێت بە ئەنقەست ئەم کارەی کردبێت
لە سوید پاسێک چەندین کەس دەکوژێت و پۆلیس ڕووداوەکە بە "کوشتنی بە ئەنقەست" وێنە دەکات.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوکردەوە، پاسێك لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بە خێرایەکی زۆر خۆی بە نێو شوێنێکی وەستانی خەڵکدا کرد و لە ئەنجامدا ژمارەیەک کەس گیانیان لە دەستدا و چەندانی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
پۆلیسی ستۆکهۆڵم شۆفێری پاسەکەی دەستگیرکرد و ڕایگەیاند، ڕووداوەکە بە "کوشتنی بە ئەنقەست" لە قەڵەم دەدەن دوای ئەوەی هەندێک لە شایەتحاڵان بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە پاسەکە بە لای شوێنی وەستانی قوربانییەکاندا دەهات.
پۆلیس لە ئێستادا ڕەتی دەکاتەوە هیچ لێدوانێک لەسەر ژمارە و ڕەگەز و تەمەنی قوربانییەکان بدەن و پاسەکەش جگە لە شۆفێرەکە هیچ سەرنشینێکی تێدا نەبووە.