پایتەخت

تەقینەوەیەکی بەهێز لە پایتەختی سووریا ڕوویدا

تەقینەوەیەکی بەهێز لە پایتەختی سووریا ڕوویدا
کورتە

میدیاکانی سووریا ڕوودانی تەقینەوەیەکی بەهێزیان لە دیمەشق ڕاگەیاند

لە دیمەشقی پایتەختی سووریا تەقینەوەیەکی بە‌هێز ڕوویدا و هۆکاری ڕوودانیشی نەزانراوە.

ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا sana ڕایگەیاند، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە گەڕەکی مەزێی باشووری رۆژئاوای دیمەشقی پایتەختی وڵاتەکە بیستراوە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕوودانی تەقینەوەکە دەکرێت.


ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە، ئەم گەڕەکەی کە تەقینەوەکەی تێیدا ڕوویداوە "مەزێ" لە ساڵی 2023ـەوە چەندین جار کەوتووەتە بەر هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل چونکە پێگەیەکی گرنگی سەربازیی وڵاتەکەیە.

14 تشرینی دووەم 2025 21:51
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025