تێلیگرام سڕینەوەی ملیۆنان گرووپ و کەناڵی ڕاگەیاند
سەدان هەزار گرووپ و کەناڵی تیرۆرستی لەسەر پلاتفۆڕمی تێلیگرام بلۆک کران
لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە تێلیگرام توانیویەتی لە سەرەتای ئەمساڵەوە 207 هەزار گرووپی پەیوەندیدار بە تیرۆرست بلۆک بکات.
پلاتفۆڕمی تێلیگرام ڕایگەیاند، لە 13ـی ئەم مانگەدا 519 هەزار گرووپ و کەناڵیان لەسەر پلاتفۆڕەکە بلۆک کردووە، ئەمەش بەرزترین ڕێژەیە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئیستا تۆمار کرابێت.
هاوکات لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا تێلیگرام 34 ملیۆن و 900 هەزار گرووپ و کەناڵیان بلۆک کردووە، لەم ژمارەیەش 207 هەزاریان پەیوەندیان بە کار و کردەوەی تیرۆرستی هەبووە.
لە ساڵی 2015ـەوە، چاودێریکردنی کەناڵ و گرووپەکان سکاڵای بەکارهێنەران و چاودێریکردنی فێربوونی ئامێری لەخۆ گرتووە، دواتر لە سەرەتای ساڵی ڕابردوو ئەم هەوڵانە بە ئامرازەکانی چاودێری زیرەکی دەستکرد بەهێزتر کراون.