پایتەخت

سەرۆک بارزانی: سلێمانی بەشی ئازیزی كوردستانە

سەرۆک بارزانی: سلێمانی بەشی ئازیزی كوردستانە
کورتە

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی 241 ساڵەی دامەزراندنی سلێمانی پەیامێک ئاراستەی خەڵکی شارەکە دەکات

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی 241 ساڵەی دامەزراندنی سلێمانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵکی شارەکە کرد و جەختی لە نەبیرنەکردنی رێز و پێشوازی و باوەشی گەرمی چینوتوێژەکانی سلێمانی بۆ بارزانی نەمر و بارزانییەکان کردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانیی:


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان


لە یادی 241 ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی خەڵكی خۆشەویستی سلێمانی، شاری شێخی نەمر و شاری هەڵمەت و قوربانی دەكەم. سلێمانی بەشی ئازیزی كوردستانە، شاری شەهیدانی ۹ی حوزەیران و مەنعە تەجەوەلەكەی 1963 و شاری بەگژداچوونەوەی ستەمكار و زۆردار و ڕژێمە یەك لەدوای یەكەكانە.

سلێمانی وەك هەر شار و دەڤەرێكی تری كوردستان هەمیشە شوێنی هەڵكەوتنی ئەدیب و شاعیر و كەسایەتی و تێكۆشەر و شۆڕشگێڕانی كورد بووە و ڕۆڵی گەورەی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستاندا گێڕاوە. لە سەرەتای چلەكانی سەدەی بیستەمدا شاری سلێمانی بە هەموو چینوتوێژەكانیەوە باوەشی گەرمی بۆ بارزانیی نەمر و بارزانییە دوورخراوەكان كردەوە، ئەو ڕێز و پێشوازییە هەرگیز لەبیر ناچێتەوە.


لەو یادەدا هیوای ئارامی و ئاسوودەیی بۆ خەڵكی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەخوازم و شایستەی هەموو جۆرە پێشكەوتن و پێشەنگین.
مسعود بارزانی


14ی تشرینی دووەمی 2025

14 تشرینی دووەم 2025 16:07
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025