پایتەخت

مەسرور بارزانی: گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی سلێمانی دەکەم

مەسرور بارزانی: گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی سلێمانی دەکەم
کورتە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە ساڵیادی بنیادنانی سلێمانیدا بڵاوکردەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ساڵیادی 241 ساڵەی شاری سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و جەختی لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانەکەی کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوی مەسرور بارزانی:

لە ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەکەم و هیوای پێشکەوتن و  گەشەسەندنی زیاتری بۆ دەخوازم.

سلێمانی وەکوو شارێکی گرنگ و ناوەندێکی دیاریی ڕۆشنبیریی و ئەدەبی و خاوەن مێژوویەکی پر لە سەروەریی لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستاندا ، شایستەی خزمەتگوزاریی زیاترە و دڵنیایی دەدەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان،بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی و گشت شار و ناوچەکانی کوردستان.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

14 تشرینی دووەم 2025 13:15
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025