پایتەخت

بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی کوردستان دەگرێتەوە

بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی کوردستان دەگرێتەوە
کورتە

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆ بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی کوردستان دەگرێتەوە و سبەش بەفر دەبارێت

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە کە بەفر و باران دەبارێت.

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبنەوە و  لە ئێوارەدا سەرەتا نمە باران لە ناوچە شاخاویەکانی باکوور و رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات، دواتر ڕێژەی دابارین زیاد دەکات و کاریگەری باران بارین درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی ترى هەرێم.

سبەی شەممەش ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان بارانبارین دەبێت، هەندێک کات لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران و هەورە تریشقە هەروەها پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان کەمێک بەفربارنن هەبێت، پلەکانی گەرماش بە 4 بۆ 6 پلە نزمتر دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆک : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 22  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 24 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی

14 تشرینی دووەم 2025 12:48
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025