جوونشینان ئاگریان لە مزگەوتێکی کەناری ڕۆژئاوا بەردا
جوونشینانی کەناری ڕۆژئاوا مزگەوتێکی ناوچەکەیان سووتاندن و سووکایەتییان بە ئایینیی ئیسلام کرد
لە چوارچێوەی هێرشەکانی جوونشینەکانی کەناری ڕۆژئاوا، ئەمجارە هیرشێان کردە سەر مزگەوتێکی ناوچەکە.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی فەڵەستین ڕایگەیاند، مزگەوتی "حەجاه حەمیدە" لە باکووری کەناری ڕۆژئاوا لەلایەن جوونشیناوە بە ئەنقەست درەنگانی شەو سووتێندراوە.
بەهۆی ئەم ڕووداوەوە، بەشێکی گەورەی مزگەوتەکە بەتەواوی سووتاوە و جوونشینەکان بە زمانی عیبری لەسەر دیواری مزگەوتەکە سووکایەتییان بە ئایینیی ئیسلام و پێغەمبەرەکەی کردووە و نووسیویانە: "ئێمە ناترسین، دووبارە تۆڵەی خۆمان دەکەینەوە، وە بەردەوام دەبین لە سەرۆکەنەکردنتان."
ئەم ڕووداوە درێژەپێدەری کردەوەی جوونشینەکانی ڕۆژئاوا و فەڵەستینە، کە بەردەوام بەشێوەی جیاواز هێرش دەکەنە سەر ماڵ و حاڵی فەلەستینییەکان، لە سەرەتای ئەم مانگەشەدا لە باشووری گردی هێبرۆنی کەناری ڕۆژئاوا، چەند جوونشینێک هێرشیان کردە سەر مەر و ماڵاتی فەڵەستینییەک و تێیدا 10 سەر مەڕیان بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە کوشت، بەشێوەیەک کە هەندێکیان چاویان دەرهێندابوون.