پایتەخت

مارک ساڤایا: هەوڵەکانمان بۆ کۆتاییهێنان بە دەستوەردانی دەرەکی ‌و میلیشیاکان چڕ دەکەینەوە

مارک ساڤایا: هەوڵەکانمان بۆ کۆتاییهێنان بە دەستوەردانی دەرەکی ‌و میلیشیاکان چڕ دەکەینەوە
کورتە

مارک ساڤایا لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان: گەلی عێراق جارێکی دیکە پاپەندبوونی خۆی بە ئازادی و سەروەری یاسا و دامەزراوە نیشتمانییە بەهێزەکان نیشاندا.

نێردەی تایبەتی ئەمریکا پەیامێکی لە بارەی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە و  جەختی لە پشتیوانی ئەمریکا لە سەروەری عێراق کردەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق لە پلاتفۆڕی ئێکس بە زمانی کوردی ڕایگەیاند، گەلی عێراق جارێکی دیکە پابەندبونی خۆی بە ئازادیی، سەروەریی یاسا و دامەزراوە نیشتمانییە بەهێزەکان نیشاندایه‌وه‌.

ساڤایا دەستخۆشی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران عێراق کرد بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەم هەڵبژاردنە گرینگە لە کاتی خۆیدا و بە ئاسانی بەڕێوەچوو، کە ئەمەش نیشانەیەکی ڕوونە بۆ ئەوەی عێراق بەرەو خۆشگووزەرانی و  سەروەری زیاتر هەنگاو دەنێت.

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق لە درێژەی نامەکەیدا جەختی لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ پابەندبوون بە بە پشتیوانیکردن لە سەروەری عێراق کردەوە، بە تایبەتی لە هەوڵەکانی چاکسازی و هەوڵدان بۆ کۆتایی هێنان بە دەستێوەردانی دەرەکی و میلیشا چەکدارەکان.

لە کۆتایی ڕاگەیه‌ندراوه‌كه‌ی مارک ساڤایادا هاتووە، ئەوان بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردن لەگەڵ حکومەتی داهاتوون بۆ قووڵکردنەوەی هاوبەشی ستراتیژیان لە بواری ئاسایش، وزە و گەشەپێدان، هەروەها هاوکاری بنیاتنانی داهاتووێکی سەقامگیر و خۆشگوزەران بۆ هەموو عێراقییەکان.

13 تشرینی دووەم 2025 10:43
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025