بەهۆی باران بارینەوە ئاهەنگی دەرچوون دواخرا
کورتە
ئاگادارییەک بۆ دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین
سامان عەبدوڵلا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ڕایگەیاند: بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و ئەگەری باران بارین ڕێککەوتی ئاهەنگی دەرچوون گۆڕانکاری تێکەوت.
بڕیاربوو ڕێککەوتی ١٦ـی ١١ـی ٢٠٢٥ بەسەپەرشتی و ئامادەبوونی ڕێزدار “ مسرور بارزانی “ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان خولی ٤٤ـەمینی ئاهەنگی دەرچووانی قۆناغی کۆتایی بۆ هەردوو خولی یەکەم و دووەم بۆ ساڵی دەرچوونی ٢٠٢٤ - ٢٠٢٥ ـی زانکۆی سەلاحەدین بەڕێوەبچێت، بەڵام بۆ هەفتەیەک بەهۆی نالەباری کەشوهەوا ئاهەنگی دەرچوون دوادەخرێت.