هەڵبژاردن دووەمی و سێیەمی و ماراسۆن نییە
د. مەزهەر خۆراسانی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
دکتۆر مەزهەر خۆراسانی کەسایەتیی دیاری کوردستان لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردن و ئاهەنگ گێڕانی حیزب و لایەنەکانی کوردستانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دکتۆر مەزهەر خۆراسانی ڕایگەیاندووە، 5 کورسی و 3 کورسی و کورسیەك بە سەرکەوتن مەزانن، بەڵکو هێشتا زۆر دوورن لە سەدا 51% ، ئەو نسبەیەی کە دەتوانرێ گۆڕانکاری پێ بکرێت.
خۆراسانی ئەوەشی خستووەتە بەر باس، یان دڵیان خۆشە سێیەم و دووەم بوون، خۆ ماراسۆن و غاردان نییە تا دووەم و سێیەم قیمەت و نرخی هەبی، ئەوەی نرخی هەیە ژمارەی کورسییەکانە، ئەوە چەندین هەڵبژاردنە کە دەبینم دوو سێ کورسیان هێناوە کەچی ئاهەنگی سەرکەوتن ئەنجام دەدەن و لە کاتێکدا ئەوە سەرکەوتن نییە، بە تایبەتی حزبە گەورە و خاوەن مێژووە دێرینەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتییەتی گۆڕانکاری بکرێ لە خۆتان و قۆناغی نوێ پێویستی بە سەرکردایەتی نوێ هەیە .