پایتەخت

شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
کورتە

بەڕێوەبەرایەتییەکانی کەشناسی و شارەزایانی کەشناسی پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین بۆ هەرێمی کوردستان دەکات

دووبارە بەڕێوەبەرایەتییەکانی کەشناسی و شارەزایانی کەشناسی، مژدەی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین ئاشکرا دەکەن و چاوەڕوان دەکرێت، لە کۆتایی ئەم هەفتەیە دەستپێبکات.

کەشناسی عێراق لە بڵاوکراوەیەکیدا ڕایگەیاند، لە کۆتایی ئەم هەفتەیە و بە دیاریکراوی رۆژی هەینی، شەپۆلێکی بارانبارین سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو رۆژی سێ شەممە بەردەوام بێت.

لە لایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ دوو رۆژی داهاتوو ئاشکرا کردووە و ئاماژە بەوە دەکات، رۆژی پێنج شەممە پلەکانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە.

لە سەرەتای وەرزی پایزەوە تاوەکو ئێستا، شارەزایان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی کەشناسی، چەندین جار مژدەی هاتنی شەپۆلی بارانبارینیان ڕاگەیاندووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شەپۆلێکی بارانبارین، نەگەیشتووەتە سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان.

12 تشرینی دووەم 2025 13:29
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025