منداڵێک بەهۆی تەقەی خۆشی لە ڕانیە بریندار کرا
کورتە
جگە لە زیان گەیاندن بە ماڵ و ئۆتۆمبێل، تەقەی خۆشی منداڵێکی بریندار کرد
منداڵیک لە رانیە بەهۆی تەقەی خۆشی فیشەکێکی بەرکەوت و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
دوێنێ سێشەممە، لە هەرێمی کوردستان و عێراق پڕۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و تێیدا دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی، خەڵک دەستیان بە تەقەی خۆشی کرد.
ئەم تەقانە زیانیان بە چەند ماڵ و ئۆتۆمبێل گەیاندووە و لە نێویشیاندا منداڵێک بە ناوی (محەممەد ئارام) دانیشتووی گەرەکی ڕزگارییە لە رانیە و فیشەکی بەر کەوتووە.
لە ئێستادا ئەم منداڵە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی سلێمانی کراوە.