پایتەخت

بە هیچ شێوەیەک پەنا مەبەنە بەر تەقەکردن

بە هیچ شێوەیەک پەنا مەبەنە بەر تەقەکردن
کورتە

دژەتیرۆری کوردستان داوایەک ئاڕاستەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات

لە دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان دژەتیرۆری کوردستان داوایەک ئاڕاستەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات، پەنا مەبەنە بەر تەقەکردن. 

 

ئەمڕۆ سێشەممە دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، هاووڵاتییان لە کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە مەبەستی دەربڕینی خۆشی و شادییەکانتان بە هیچ شێوەیەک پەنا مەبەنە بەر تەقەکردن.

 

دژەتیرۆری کوردستان جەخت لەوەدەکاتەوە، تەقەکردن وێڕای ئەوەی دیاردەیەکی ناشارستانی و نەخوازراوە، هاوکات دەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان و ڕووداوی کارەساتبار بەدوای خۆیدا دێنێت.

 

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی دژەتیرۆری کوردستان داوایەک دەکات، هەر وەک چۆن لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا پابەند بوون بە ڕێنماییەکانەوە، لە ئێستاشدا بە هەمان شێوە پابەند بن بە ڕێکارە ئەمنییەکانەوە.

11 تشرینی دووەم 2025 22:12
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025