دەنگەکانی پارتی لە یەک ملیۆن تێپەڕی و زیاتریش دەبن
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەرکەوتنی پارتییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەرکەوتنی پارتییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەو پەیامەدا ڕایگەیاندووە، سوپاس بۆ خودای گەورە و بە هەڵوێست و ویستی هاووڵاتییانی بە ئەمەکی کوردستان و ئەندامانی پارتی، دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یەک ملیون دەنگ تێپەری و لە ئەنجامی کۆتایی زیاتریش دەبن.
هاوکات سەرۆکوەزیرانی هەرێم ئەوەشی ڕاگەیاندووە، پیرۆزبایی لە سەرۆک وڕابەری گەلەکەمان جەنابی سەروک بارزانی دەکەم، پیرۆزبایی لە برای بەڕێز و خۆشەویستم کاک نێچیرڤان دەکەم کە تەحەدای یەک ملیونی ڕاگەیاند، سوپاس و دەستخۆشی لە هەموو سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکەم، پیرۆزبایی لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم.
لەکۆتاییشدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم سەرکەوتنە گەورەیە لە پرۆسەی دیموکراسی و هەمو خەڵکی عێراق پیرۆز بێت، بە گوڕ و تینێکی زیاتر لە خزمەتی هەموو کوردستانیان و نیشتمانمان بەردەوام دەبین.
بەرەو وڵاتێکی سەقامگیرتر و ئاوەدانتر.