پایتەخت

ئاسایشی هەولێر هۆشداری بە لایەنە سیاسییەکان دەدات

ئاسایشی هەولێر هۆشداری بە لایەنە سیاسییەکان دەدات
کورتە

بەناوی خۆشی دەربڕینەوە بەهەموو شێوەیەک تەقەکردن قەدەغەیە

ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکی هۆشداری بە لایەنەکان سیاسییەکان دەدات کە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن، دووربن لە هەموو پشێوی و تەقە کردنێک.

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیاندراوەکەی دا ئاماژەی بەوە کردووە، کە بە ناوی خۆشی دەربڕین، هەموو جۆرە تەقەکردنێک قەدەغەیە و هەر کەسێک پابەند نەبێت، رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

 

دەقی راگەیاندراوەکە:

 

ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە

 

ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان و ئەندامو لایەنگری سەرجەم حزبە سیاسیەکانی کوردستان دەکەینەوە ،بە مەبەستی خۆشی دەربڕین و  تەواو بونی پرۆسەی هەڵبژاردن ، بەناوی خۆشی دەربڕینەوە بەهەموو شێوەیەک تەقەکردن قەدەغەیە.


هەرکەسێک پابەند نەبێت ڕوبەڕوی یاسا دەکرێتەوە

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٢٠٢٥/١١/١١

11 تشرینی دووەم 2025 19:55
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025